تورکیا سزای زیندانیکردن بەسەر حەوت رۆژنامەنووسدا دەسەپێنێت

تورکیا سزای زیندانیکردن بەسەر حەوت رۆژنامەنووسدا دەسەپێنێت
دادگای تاوانە قورسەکانی ئیستەنبوڵ سزای زیندانیکردن بەسەر حەوت رۆژنامەنووسی وڵاتەکەی، دەسەپێنێت.

سزاکان، کە لەنێوان دوو بۆ سێ ساڵ و شەش مانگ دان، بەسەر بوراک ئاکبای، خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی (سۆزجو) و شەش رۆژنامەنووس و نووسەری دیکەی رۆژنامەکە، سەپێندراون.

دادگاکەی ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی کارکردن بۆ بزووتنەوەی گیولەنییەکان، ئەو سزایانەی بەسەر ئەو رۆژنامەنووسانەدا سەپاندووە.

لە مانگی تەمموزی 2016، بەشێک لە فەرماندەکانی سوپای تورکیا هەوڵیان دا کودەتا بەسەر رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و حکوومەتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)دا بکەن، بەڵام کودەتاکە شکستی هێنا.

حکوومەتی تورکیا فەتحوڵڵا گیولەنی سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت، کە بە بزووتنەوەی گیولەنییەکان ناسراوە، تۆمەتبار کرد بە پیلانداڕشتن بۆ ئەو کودەتایە.

هەرچەندە بڕیارەکە لە دژی ئەو رۆژنامەنووسانە دەرچووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراون و چاوەڕێی مافی تانەلێدانی رۆژنامەنووسەکانن لەو بڕیارەی دادگا.













باسنيوز
Top