نووسینگەی سیستانی: مەرجەعیەت لە نوێژی هەینی وتاری سیاسی نابێت

نووسینگەی سیستانی: مەرجەعیەت لە نوێژی هەینی وتاری سیاسی نابێت
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند کە نوێنەری سیستانی لەنوێژی هەینیدا وتاری سیاسی نابێت .

بەپێی بەیاننامەیەک کە ماڵپەڕی رەسمی عەلی سیستانی لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە نووسینگەکەی بڵاوکراوەتەوە، سبەی هەینی مەرجەعیەت هیچ وتارێکی نابێت کە باس لە دۆخی سیاسی بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆخی سیاسی عێراق لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی ئاڵۆزتر بووە. ئەمڕۆش بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رەتیکردەوە ئەسعەد عیدانی بەربژێری هاوپەیمانی بینا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رابسپێرێت و ئامادەیی خۆشی دەربڕيی بۆ ئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە.
Top