ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت: شەڕی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران بەرپا دەبێت
ڕۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا پێشبینی 30 ڕووداو و ململانێی كردووە لە ساڵی داهاتوو، لە ناویشیاندا ڕوودانی شەڕی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران.
هەروەها پێشبینی كردووە ساڵی داهاتوو هێرشێكی تیرۆریستیی گەورە لەسەر خاكی ئەمریكا ئەنجام بدرێت. دۆخی عێراقیش كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە شڵەژاوە و سەرۆك وەزیرانەكەی دەستی لەكار كێشاوەتەوە، بە پێشبینی ڕۆژنامە ئینگلیزیەكە، بەرەو خراپتر دەچێت و ناسەقامگیریی سیاسیی قووڵتر دەبێتەوە.
ئیندیپێندێنت دەڵێ ساڵی داهاتوو توندوتیژیی سەربازی لە نێوان سوپای توركیا و هێزە كوردییەكان لە توركیا و سووریا گرژتر دەبێت.
ئەم رۆژنامە بەربڵاوە جیهانیە لە كۆتایی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە بۆ ئەم پێشبینیانە، گوتەی 500 بەرپرس و پسپۆری سیاسی و ئەكادیمیی ئەمریكی و جیهانی وەرگیراوە، كە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەكی ئەكادیمی بۆ ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی واشنتۆن ئەنجام دراوە.
باسنیوز
