هەوڵەکان بۆ لادانی سەرۆكی شارەوانیی ئەنقەرە دەستیان پێ كرد
بە گوێرەی زانیارییەكان چەند ئەندام پەرلەمانێكی ئاكەپە، تۆمەتی ئەوە دەدەنە پاڵ مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانیی ئەنقەرە، بەوەی بەرتیلی وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك، هەروەها لە چەند شوێنێكیش تۆمەتباری دەكەن بەوەی پشتگیری لە پەكەكە كردووە.
ئەگەرچی یاڤاش هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە و تاكوو ئێستاش داواكاری گشتی نەجووڵێندراوە بۆ ئەو تۆمەتانە، بەڵام هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە و میدیاكانی سەر بە ئاكەپەش لەو ڕوەوە هیچ درێغی ناكەن بەوەی هێرشی توندیان بۆ سەر یاڤاش دەست پێ كردووە.
ئەكرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پشتگیریی خۆی بۆ یاڤاش دەربڕی و، ئاماژەی دا كە هەر تۆمەتێكی دراوەتە پاڵ یاڤاش ناڕەوایە و پێویستە دادگا ڕێگە نەدات یاڤاش بكەوێتە بەر ئەو تۆمەتە ناڕەوایانە.
یاڤاش لەڕێگەی پارێزەرەكەیەوە داوای یاسایی لەسەر ئەندام پەرلەمانێكی ئاكەپە دروست كردووە، بەوەی تۆمەتی بۆ هەڵبەستووە و بە پشتگیری لە پەكەكە تۆمەتباری كردووە.
سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بە جەهەپە حاڵیان باش نییە، چونكە جگە لەوەی بە چەندین تۆمەت تۆمەتبار دەكرێن.
ئەگەر بێت و لادانی مەنسوور یاڤاش لە سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە سەر بگرێت، رێگە خۆش دەبێت تا ئەكرەم ئیمامئۆغلو سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵیش دوور بخرێتەوە، چونكە ئەویش تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ كە پشتگیری لە بزووتنەوەی خزمەت و پەكەكە دەكات.
باسنيوز
