لە کەمپێکی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە پێنج منداڵی داعشە سویدییەکان دیار نامێنن
به‌پێى هه‌واڵێكی ڕادیۆی فه‌رمیی سوید، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه له كه‌مپی هۆلی پارێزگای حه‌سه‌كه بۆ سوید ئه‌نجام دابوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه منداڵه‌كان له كه‌مپه‌كه نه‌ماون.
ئان لیندی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه كه پێده‌چێت كه‌سانی نزیك له‌و منداڵانه ئه‌وانیان حه‌شار دابێت، به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ هه‌ر له ناو كه‌مپه‌كه حه‌شار دراون، یاخود براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی هۆل.
كه‌مپی هۆل له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوپای دیموكرات (هه‌سه‌ده) یه و به پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی ٧٣ هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ڕێكخراوی داعش له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانیان له‌م كه‌مپه ده‌ستبه‌سه‌رن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاشكراشی كرد كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م منداڵانه ئه‌گه‌رچی دۆزینه‌وه‌یان له ناو هه‌زاران كه‌سدا كه سه‌رجه‌میان نیقاب و عه‌بایه ده‌پۆشن و ئاماده‌ی هیچ جۆره هاوكارییه‌ك نین، كارێكی ئاسان نابێت.
باسنيوز
