نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆوەبینی

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆوەبینی
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆوەبینی، بەڵام بەهۆی گەشبینییەکانی وەبەرهێنەران لەبارەی چارەسەربوی ناکۆکییە بازرگانیەکانی نێوان ئەمریکا و چین، و واژۆکردنی رێککەوتننامەی بازرگانی نێوانیان، نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستەکانی خۆی لە سێ مانگی رابردودا مایەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 15 سەنت دابەزیوە لە دوایین مامەڵەدا بە 65.99 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.2 نزمبوەتەوە.

نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 15 سەنت دابەزیوە و بە 60.29 دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێکراوە


لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 15 سەنت دابەزیوە و بە 60.29 دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.2% نزمبوەتەوە.

دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لە ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاند، "سەبارەت بە رێككەوتنی بازرگانیمان لەگەڵ چین هەنگاوی نوێمان ناوە و لە داهاتویەكی زۆر نزیكدا واژۆی دەكەین".

ئاماژەی بەوەشكرد، "گەشەسەندنی دانوستانەكانمان پەیوەستە بە ئەنجامی هەنگاوە توندەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا بوە بەرامبەر چین".

لەگەڵ چین گەیشتونەتە رێككەوتنێكی زۆرباش


13ی ئەم مانگە ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ چین گەیشتونەتە "رێككەوتنێكی زۆرباش"، ئەوان ژمارەیەكی زۆر گۆڕانكاری بنچینەییان پەسەندكردوە لەگەڵ كڕینی بڕێكی زۆر لە بەرهیمی كشتوكاڵی و وزەی وڵاتەكەیان.

بەهۆی کەمبونەوەی ناکۆکێکانی نێوان واشنتن و پەکین، متمانەوەی کۆمپانیا جیهانیەکان و وەبەرهێنەران جارێکی دیکە بە بوژانەوەی ئابوری لەبازاڕەکانی جیهاندا گەڕاوەتەوە


بەهۆی کەمبونەوەی ناکۆکێکانی نێوان واشنتن و پەکین، متمانەوەی کۆمپانیا جیهانیەکان و وەبەرهێنەران جارێکی دیکە بە بوژانەوەی ئابوری لەبازاڕەکانی جیهاندا گەڕاوەتەوە، بەوەش خواست لەسەر وزە بەگشتی و نەوتی خاو بەتایبەتی زیادی کردوە.







خەندان
Top