پۆ‌مپێیۆ بۆ رووسیا و چین: ده‌ستتان به خوێن سووره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا و چین "ده‌ستیان به خوێن سووره" و به‌كارهێنانی ڤیتۆ له دژی گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییانه‌ش به "شه‌رمهێنه‌ر" وه‌سف ده‌كات.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه بێت، هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌گه‌یه‌نرانه باكووری سووریا له رێگه‌ی وڵاتانی عێراق و توركیا و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دیمه‌شق، به‌ڵام رووسیا ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی سووریا، كه هاوپه‌یمانێتی، كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
رووسیا به هاوكاری چین، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له 2011ـه و تایبه‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، بۆ 14ـه‌مین جار مافی ڤیتۆیان به‌كارهێنا.
پرۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌لجیكا، كوه‌یت و ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كرابوو، له كۆی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، 13 ئه‌ندام پاڵپشتیان كرد، جگه له رووسیا و چین، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ستان و مافی ڤیتۆیان به‌كارهێنا.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، هاوكاری مرۆییه‌كان بۆ ماوه‌ی 12 مانگی دیكه بگه‌یه‌نرێنه باكووری سووریا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی دیمه‌شق وه‌ربگرن.
K24
