کیم جۆنگ ئون ”دیاری“یەکی مەترسیدار بۆ سەری ساڵ ئامادە دەکات

 کیم جۆنگ ئون ”دیاری“یەکی مەترسیدار بۆ سەری ساڵ ئامادە دەکات


کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، ”دیاری“یەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی جیهان، ئامادە دەکات.

ئاژانسی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کە کیم جۆنگ ئون کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە سەربازییە باڵاکانی وڵاتەکەی ئەنجام داوە.

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەگەر ئەمریکا رەخنە لە حکوومەتی کۆری لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە بگرێ، ئەوا ”باجێکی قورس دەدات“.

ئاژانسەکە هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا بسەپێنێت، ئەوا سوپای کۆریای باکوور ”دیاریی سەری ساڵ“ بۆ ئەو وڵاتە ئامادە دەکات.

چاودێرانی رەوشی کۆریای باکوور پێیان وایە مەبەست لەو ”دیاری“یە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی مووشەکی پێشکەوتووە لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە.










باسنیوز
Top