ئێران ماوەی هەڵگرتنی ڤیزای بۆ هاووڵاتییانی عێراق درێژکردەوە

ئێران ماوەی هەڵگرتنی ڤیزای بۆ هاووڵاتییانی عێراق درێژکردەوە
ئێران ماوەی هەڵگرتنی ڤیزای بۆ ئەو عێراقییانەی سەردانی ئێران دەکەن درێژکردەوە و ئەو ماوەیە کە لە 28/12/2019 کۆتایی دەهات بۆ 25/2/2020 درێژکرایەوە.

لە راگەیێندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق رایگەیاند "لەپێناو پتەویی پەیوەندیی نێوان گەلی ئێران و عێراق و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هەردوولا، ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لە 28/12/2019 بۆ 25/2/2020 درێژکرایەوە".

لە راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە "ئەو مۆرەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە لە پاسپۆرت دەدرێت وەکو ڤیزای یەک مانگی دادەنرێت و پێویست بە وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەم ماوەیە ناکات."

باڵیۆزخانەی ئێران ئومێدیشیان خواستووە لە داهاتوودا ڤیزا بە یەکجاری هەڵگیرێت بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆی خەڵک، بەهۆی ئەوەی پەیوەندیی پتەو لەنێوان هەردوولادا هەیە و خەڵک زۆر هاتووچۆ دەکەن.
Top