ترەمپ بڕیاری سزادانی توركیای واژۆ كرد
ماڵپەڕەکانی (سۆڵ، سۆزجو و جومهوریەت)ی توركی بڵاویان كردووەتەوە، ئەگەرچی ترەمپ لەگەڵ ئەوەدا نەبووە سزای توركیا بدرێت، بەڵام فشاری كۆنگرێس زاڵ بوو بەسەریدا و واژۆی لەسەر سزادانی توركیا كرد.
هەر لە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی بەرگریی ئەمریكادا هاتووە، كە پێویست دەكات سزای ئابووریش بەسەر توركیادا بسەپێنرێت و ترەمپیش لەسەر ئەو خاڵە هیچ ناكۆكییەكی نەبووە و ڤیتۆی نەكردووە.
بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی٢٠٢٠ نزیكەی ٧٣٨ ملیار دۆلارە، ئەمەش لە مێژووی ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی شكاندووە، چونكە هیچ كاتێك بودجەی بەرگری ئەمریكا ئەو رێژە زۆرە نەبووە.
باسنيوز
