نوێنه‌رێكی كۆمارییه‌كان: له مه‌سیح خراپتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ تره‌مپ كرد
ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان، باری لودر میلك، نوێنه‌ری ویلایه‌تی جۆرجیا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان به‌رامبه‌ر به تره‌مپی ده‌كه‌ن له‌وه زۆر خراپتر بووه، كه له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیح كراوه.
میلك گوتیشی: ده‌مه‌وێت ئه‌وه به باشی ببیستن، كاتێك مه‌سیح تۆمه‌تبار كرا به ناپاكی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ‌درابوو، رووبه‌ڕووی تۆمه‌ته‌كه ببێته‌وه.
گوتیشی: له دادگاییه رووكهشانهكهی كه بۆ مه‌سیح دانرابوو، مافه‌كانی مه‌سیح زیاتر بهردهستكرابوون، له‌وه‌ی دیموكراته‌كان به‌رامبه‌ر به تره‌مپی ده‌كه‌ن.
دوێنێ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپی به دوو تۆمه‌ت، تۆمه‌تبار كرد و بڕیاریدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیراندا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكرێت.
له لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه، تره‌مپ به خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و په‌كخستنی كاره‌كانی كۆنگرێس تۆمه‌تبار كراوه.
K24
