وەزیری دەرەوەی قەتەڕ: دوژمنان رێگریدەکەن لەهەوڵی پڕۆسەی دانوستان
محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم، وەزیری دەرەوەی قەتەڕ ئالسانی لە لێدوانێکی رۆژنامەواندا رایگەیاند، پێویستە لەسەر هەمو وڵاتانی دیکەی کەنداو دان بە ئێراندا بنێن وەک وڵاتێکی دراوسێ لەناوچەکەدا.
جەختیشی لەسەر پێویستی گفتوگۆ لەنێوان وڵاتانی کەندا و ئێراندا کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەجێی ئەوەی بەرەو ئاڵۆزتری ببەن
هاوکات جەختیشی لەسەر پێویستی گفتوگۆ لەنێوان وڵاتانی کەندا و ئێراندا کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەجێی ئەوەی بەرەو ئاڵۆزتری ببەن.
قەتەڕ و کوەیت بەردەوام ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا، ئێرانیش هیچ بەربەستێکی لەبەردەم دانوستاندا دانەناوە
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ باسی لەوەشکرد، "قەتەڕ و کوەیت بەردەوام ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا، ئێرانیش هیچ بەربەستێکی لەبەردەم دانوستاندا دانەناوە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی کەنداودا".
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ رونیشکردەوە، وڵاتەکەی ئامادەیە نێوەنگیری بکات لەنێوان ئێران و وڵاتانی دیکەی کەنداودا، بەڵام "هەندێک لە دوژمنان رێگریدەکەن لەوەی قەتەڕ بتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت".
داوای لە وڵاتانی سعودیە و یەمەن کرد گفتوگۆ ئەنجامبدەن بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی نێوانیان
لەکۆتایی وتەکاندا داوای لە وڵاتانی سعودیە و یەمەن کرد گفتوگۆ ئەنجامبدەن بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی نێوانیان، وتی، "ئەو جەنگە زیان بە بەرژەوەندی وڵاتانی دیکەی کەنداو دەگەیەنێت".
پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی دیکەی کەنداو لەچەند مانگی کۆتایی ئەمساڵدا بەرەو ئاڵۆزتربون چوە
پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی دیکەی کەنداو لەچەند مانگی کۆتایی ئەمساڵدا بەرەو ئاڵۆزتربون چوە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی ئێران دەستی بەسەر چەند کەشتیەکی نەوت گوێزەرەوەدا گرت لە سنورە ئاویەکانی وڵاتەکەیدا لە کەنداو، هەروەها ئەنجاندانی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە، کە هەریەک لە واشنتن و ریاز تارانیان بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە تۆمەتبارکرد، بەڵام تاران رەتیکردەوە.
خەندان-
