ئەمڕۆ دەنگ لەسەر تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ دەدات
کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگ لەسەر تۆمەتبارکردنی سەرۆکی وڵاتەکەی دەدات، کە بە رووداوێکی مێژوویی دادەنرێت.
نانسی پیلۆسی، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 18-12-2019 (بە کاتی هەولێر)، کۆنگرێس دەنگ لەسەر تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات، دەدات.
لە ئەگەری رەزامەندیی کۆنگرێس، دوو تۆمەت ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکرێن، کە بریتین لە؛
- قۆستنەوەی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی خۆی.
- تەگەرەخستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس
ئەگەر ئەو پرۆژەیە دەنگی لەسەر بدرێ، دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی رێکارەکانی لادانی لە پۆستی سەرۆکی وڵات دەبێتەوە، کە سێیەم سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکادا، رووبەڕووی ئەو رێکارانە دەبێتەوە.
پێشتر ئەندرۆ جۆنسۆن، سەرۆکی ژمارە 17ـی ئەمریکا (1865-1869) لە ساڵی 1868 و بیل کلینتۆن، سەرۆکی ژمارە 42ـی ئەمریکا (1993-2001) لە ساڵی 1998، رووبەڕووی هەمان رێکار بوونەتەوە.
باسنيوز
