کۆبونەوەی لوتکەی رابەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە مالیزیا بەڕێوەدەچێت

کۆبونەوەی لوتکەی رابەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە مالیزیا بەڕێوەدەچێت
مالیزیا میوانداری کۆبونەوەی لوتکەی رابەرانی وڵاتانی ئیسلامی دەکات و تاوتوێی کێشەکانی جیهانی ئیسلامی دەکەن، هەروەها تاوتوێی بارودۆخی موسڵمانەکانی ئویگۆری چینیش دەکەن.

کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی رابەرانی وڵاتانی ئیسلامی لەوانە ئێران، تورکیا و قەتەڕ و سەدان شاندی وڵاتانی دیکە دەستپێدەکات


کۆبونەوەی لوتکەی رابەرانی وڵاتانی ئیسلامی ئەمڕۆ لە مالیزیا بە ئامادەبونی رابەرانی وڵاتانی ئیسلامی لەوانە ئێران، تورکیا و قەتەڕ و سەدان شاندی وڵاتانی دیکە دەستپێدەکات.

کۆبونەوەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و وابڕیارە گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک کێشە بکرێت کە ڕوبەڕوی موسوڵمانان بونەتەوە، شاندی سعودیە بەشداری لە کۆبونەوەکەدا ناکەن، بەڵام حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران و شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن جەمەد بەشداری لە کۆبونەوەکەدا دەکەن.

سەرۆک وەزیری مالیزیا لە پشت ڕێکخستنی ئەم کۆبونەوەوەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدات هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی لەنێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامیدا


مەهاتیر محەمەد، سەرۆک وەزیری مالیزیا لە پشت ڕێکخستنی ئەم کۆبونەوەوەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدات هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی لەنێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامیدا پتەو بکات و دەیەوێت پێگەی وڵاکەی لە گۆڕەپانی جیهانیدا بەهێز بکات.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ سەردانی ژاپۆن-ی کرد و بەر لە بەڕێکەوتنی بەڕێکەوتنیشی رایگەیاند، لەسەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن بابەتەکانی ئاسایشی ناوچەکەو دەوروبەری لەگەڵ بەرپرسانی تۆکیۆ تاوتوێ دەکات.

رۆحانی باسی لەوەشکرد، سەردانەکەی بۆ کوالالەمبور لەسەر داوای مەهاتیر محەمد، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا بوە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی جیهانی ئیسلامی، کە ژمارەیەک وڵاتی گرنگی وەک تورکیا، ئێران، پاکستان، قەتەڕ و ئیندۆنیسیا بەشداری لەو کۆنگرەیەدا دەکەن.

تیرۆر، جەنگ، خوێنڕێژی، دەستوەردانی وڵاتانی بیانی، نالەباری رەوشی ژیان و هەژاری لەو کێشانەن کە جیهانی ئیسلامی روبەڕوی بوەتەوە


رۆحانی وتیشی، تیرۆر، جەنگ، خوێنڕێژی، دەستوەردانی وڵاتانی بیانی، نالەباری رەوشی ژیان و هەژاری لەو کێشانەن کە جیهانی ئیسلامی روبەڕوی بوەتەوە، ئێران و مالیزیا رێککەوتون لەسەر پێویستی گفتوگۆ و دانوستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکای جیهانی ئیسلامی و هەستانەوەی ئیسلامێکی راستڕەو.







خەندان
Top