نەمسا پیلانی ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی ئاشکرا دەکات
میدیاکانی نەمسا بڵاویان کردووەتەوە، کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە شانەیەکی سێ کەسییان دەستگیر کردووە،کە بە نیاز بوون لە ئاهەنگ و رێوڕەسمەکانی سەری ساڵ، هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
یەکێک لەو هێرشانەی ئەو تیمە سێ کەسییە پیلانیان بۆ داڕشتبوو، تەقاندنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ بوو، کە بازاڕەکە کەوتووەتە بەرامبەر کاتدڕائیەی قەدیس ستیڤان لە ناوەڕاستی ڤیەننای پایتەخت.
سێ تیرۆریستەکە، کە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون، تەمەنیان 24، 25 و 31 ساڵ بووە و هەرسێکیان خەڵکی چیچانن.
باسنيوز
