فەرمانی لە سێدارەدان بۆ سەرۆکی پێشوتری پاکستان دەرچو
دادگای تایبەتی تاوانەکان لە ئیسلام ئاباد، بە دەنگدانی دو دادوەر بەرامبەر بە یەک دەنگ، فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ جەنەڕاڵی خانەنشینکراو، پەروێز موشەرەف، سەرۆکی پێشوتری پاکستان دەرکرد، بەتۆمەتی تێکدانی دەستوری پاکستان و پارێزگاریکردن لە مانەوەی خۆی لەسەر دەسەڵات.
لەچەند هەفتەی رابردودا دەستەی پارێزەرانی موشەرەف هەوڵیان دەدا جارێکی دیکە دۆسیەکەی دوابخەن
دۆسیەکەی موشەرەف لەساڵی 2013ەوە هەڵپەسێردراوە، لەچەند هەفتەی رابردودا دەستەی پارێزەرانی موشەرەف هەوڵیان دەدا جارێکی دیکە دۆسیەکەی دوابخەن، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن دادگاوە بەبێ ئامادەبونی تۆمەتبار فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ سەرۆکی پێشوی پاکستان دەرکرد.
پەروێز موشەرەف بۆ ماوەی چەندین ساڵە وڵاتەکەیی جێهێشتوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی ئەو وڵاتەیە
پەروێز موشەرەف بۆ ماوەی چەندین ساڵە وڵاتەکەیی جێهێشتوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی ئەو وڵاتەیە.
لەساڵی 1999دا موشەرەف لەڕێگەی کودەتایەکی سەربازیەوە دەسەڵاتی وەرگرتوە
لەساڵی 1999دا موشەرەف لەڕێگەی کودەتایەکی سەربازیەوە دەسەڵاتی وەرگرتوە، لەساڵی 2008دا دەستی لە پۆستکەی کێشایەوە، بۆ خۆپاراستن لەو تۆمەتانەی دەسەڵاتی دادوەری و پارێزگاران و خۆپیشاندەرانی ئەو کاتەی پاکستان روبەڕوی موشەرەف-یان کردبوەوە، بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەری و تێکدانی دەستوری وڵات بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی وەک سەرکی ئەو وڵاتە.
خەندان
