هەوڵێکی نهێنیی ئیمارات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا ئاشکرا دەبێت

 هەوڵێکی نهێنیی ئیمارات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا ئاشکرا دەبێت


هەوڵێکی نهێنیی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا، ئاشکرا دەبێت.

ماڵپەڕی کەناڵی (ئەلجەزیرە)، کە کەناڵێکی قەتەری هاوپەیمانی تورکیایە، بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیای (Akin Gump)، کە کۆمپانیایەکی گوشار دروستکردنە و بارەگا سەرەکییەکەی لە واشنتنە، چەند ئیمەیڵێکی بۆ ژمارەیەک سینتارۆی ئەمریکی ناردووە.

ئەو کۆمپانیایە لە ئیمێڵەکاندا، بە ناوی باڵوێزخانەی ئیمارات لە واشننتن داوای لەو سیناتۆرانە کردووە هەوڵەکانیان بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا بەهۆی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، چڕ بکەنەوە.

ئیمێڵەکان ۆژی 7-11-2019 نێردراون، بەڵام ناوی سیناتۆرەکان و دەقی ئیمێڵەکان ئاشکرا نەکراوە.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد و دەستیان بەسەر بەشێکی رۆژئاوای کوردستاندا گرت.





باسنیوز
Top