ئه‌مه‌ریكا دوو مووشه‌كی نوێ و كاریگه‌ر تاقیده‌كاته‌وه
فه‌ریقی یه‌كه‌م، سێرگی كاراكایڤ، فه‌رمانداری مووشه‌كه ستراتیژییه‌كانی رووسیا به رۆژنامه‌ی (كراسنایا زه‌ڤیزدا)ـی رووسی گوتووه: "تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ریكا دوو مووشه‌كی نوێ تاقیده‌كاته‌وه، یه‌كێكیان 1000 كیلۆمه‌تر و ئه‌وی دیكه‌یان 3000 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، جگه له‌وانه‌ش چه‌ندین چه‌ك و ئامرازی دیكه‌ی هێرشبه‌ر و مامناوه‌ندیی تاقیده‌كاته‌وه كه تا ئه‌مڕۆ كه‌س ناتوانێت ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات كه هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیین یان نا".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه رووسییه‌كه، له هه‌مان چوارچێوه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رۆژی 12/12/2019 مووشه‌كێكی بالیستی مامناوه‌ندی تاقیكرده‌وه‌ته‌وه و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه كه له نێوان مۆسكۆ و واشنتن هه‌یه.
به‌ڵام رۆژی 2/8/2019 ئه‌مه‌ریكا له په‌یماننامه‌ی مووشه‌كی كورتمه‌ودا و مامناوه‌ند كشایه‌وه كه ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران واژۆی كردبوو.
K24
