پنتاگۆن: ئەگەر دۆخەكە پێویستی كرد و بەگرنگمان زانی، ناوەندی سەربازی ئەنجەرلیك دادەخەین

پنتاگۆن: ئەگەر دۆخەكە پێویستی كرد و بەگرنگمان زانی، ناوەندی سەربازی ئەنجەرلیك دادەخەین
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەبارەی هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ داخستنی هەرد بنکەی سوربازی ئەنجەرلیک و کورجیکی رایگەیاند، ئەوان هەوڵدەدەن پارێزگاری لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بکەن.

چاودێری هێزەکانمان لە تورکیا دەکەین کە وەکو ناوەندێک بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان لە هاوکاری پاراستنی هاوپەیمانێکی ناتۆ ماوەیەکی دورودرێژە لەوێ جێگیرن


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "چاودێری هێزەکانمان لە تورکیا دەکەین کە وەکو ناوەندێک بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان لە هاوکاری پاراستنی هاوپەیمانێکی ناتۆ و هاوبەشێکی ستراتیژی ئێمە ماوەیەکی دورودرێژە لەوێ جێگیرن".

ئەوان هەوڵدەدەن پارێزگاری لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بکەن


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هەوڵدەدەن پارێزگاری لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بکەن، ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئیە خەبەری وڵاتەکەیدا هەڕه‌شەی داخستنی ئەو دو بنەکە سەربازیەی کرد لە وڵاتەکەیدا.

ئەگەر دۆخەكە پێویستی كرد و بەگرنگمان زانی، ناوەندی سەربازی ئەنجەرلیك دادەخەین كە لە ئێستادا ئەمریكا بەكاریدەهێنێت


ئەرۆگان باسی لەوەشکرد، "ئەگەر دۆخەكە پێویستی كرد و بەگرنگمان زانی، ناوەندی سەربازی ئەنجەرلیك دادەخەین كە لە ئێستادا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەكاریدەهێنێت، ئەگەریش هەیە هەمان رێكار بەرامبەر بنكەی سەربازی كوراجك ئەنجامبدەین كە یەكینەكانی سیستمی موشەكی ئەوروپا بەكاریدەهێنێت".

دوای ئەوەی تورکیا کە ئەندامێکی سەرەکی ناتۆیە بڕیاریدا سیستەمی بەرگری ئێس 400 لە روسیا بکرێت، روبەری رەخنە و ناڕەزایی هاوپەیمانەکانی لە ئەمریکا و ئەوروپا بوەوە و ئەمریکا لە یەکەم هەنگاویدا فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی بەو وڵاتە راگرت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئەو وڵاتەشدا کردوە.






خەندان
Top