زەریف: بوونی سەربازی بێگانەكان بە تەواوی بووەتە ھۆكاری خراپتربوونی دۆخی ناوچەی رۆژهەڵات
لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی دۆحە، وەزیری دەرەوەی ئێران بوونی ھێزە بیانییەكان لە ناوچەكە بە كارەسات ناودەبا.
جەواد زەریف، رایدەگەیەنێت "بیانییەكان ناوچەكەیان كردووەتە زەمینەیەكی لەبار بۆ فرۆشتنی چەكەكانیان و پەرەیان بە بوونی سەربازی خۆیان لە ناوچەكە داوە كە ئەوە كارەساتی دروست كردووە".
زەریف، گوتی: "ھەندێك لە وڵاتان رەوشی ناوچەكە وەك دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرەپێدانی ھەژموونی خۆیان، وەك دەسترێژیەكانی سەدام حوسێن بۆسەر ئێران و كوێت، دەستدرێژییەكانی سعودیە بۆسەر قەتەر و یەمەن نموونەیەكن لە كارەساتەكانی ئەو ناوچەیە. ئەمە جگە لەوەی ئەو وڵاتانە ناوچەكە وەك بەستەرێكی لەبار دەبینن بۆ پەرەپێدانی بوونی سەربازی".
گوتیشی: "دەبێ بزانین بوونی سەربازی بێگانەكان نە ئاسایشی ئەو ئەكتەرە بیانیانە دەپارێزێ نە ئاسایشی ناوچەكە، بگرە بە تەواوی بووەتە ھۆكاری خراپتربوونی دۆخی ئەم ناوچەیە".
K24
