کوردێک چاودێریی هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی لاوانی جیهان دەکات
نەوزاد سابیر، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانە رايگەیاند، کە بە بانگهێشتی فەرمیی لاوانی سیاسیی جیهان، سەردانی شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کردووە.
لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی لاوانی جیهاندا، کە شەوی شەممە 14-12-2019 بەڕێوە چوو، نەوزاد سابیر وەک چاودێر و ئەندامی لێژنەیەکی پێنج کەسیی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکە، بەشداریی پرۆسەکەی کردووە.
نەوزاد سابیر، کە گەنجێکی کوردە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە چاودێریی هەڵبژاردنەکان، سوپاسی فەلاح حەسەن، جێگری سکرتێری لاوانی سیاسیی جیهانی کرد، کە رۆلی هەبووە لە دانانی گەنجێکی کورد وەک چاودێری هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی لاوانی سیاسیی جیهان.
باسنيوز
