ترەمپ لەبەردەم لیژنەی دادی ئەنجوومەنی نوێنەران دانی بە دوو تاواندا ناوە

ترەمپ لەبەردەم لیژنەی دادی ئەنجوومەنی نوێنەران دانی بە دوو تاواندا ناوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی ئەو دۆسیەیەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەسەری کراوەتەوە کە داوای لەكارلادانی دەكەن، ئەو تەنیا دوو تۆمەت بە راست دەزانێت و دانی پێدا دەنێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە سەرەتای٢٠٢٠دا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ترەمپ لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەست پێ دەكات.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەم هەفتەیەدا دەنگدان لەسەر لە كارلادانی دۆناڵد ترەمپ دەست پێ دەكات و پێ دەچێت دەنگی پێویست بهێنێت بۆ ئەوەی دۆسیەكەی بنێردرێتە ئەنجوومەنی پیران، بەڵام لە ئەنجوومەنی پیران لەكار لادانی ئەستەم دەبێت.

لیژنەی دادی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە، كە ترەمپ دانی بە دوو تاواندا ناوە لەبارەی دۆسیەكەی، بەڵام ئەوانی تری رەتكردوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان لە سەرەتای ٢٠٢٠ لە ئەنجوومەنی پیران دەنگدان لەسەر لەكار لادانی ترامپ دەست پێ دەكات، بەڵام ئەگەر كۆمارییەكان پشتگیریی لادانی نەكەن، ئەستەمە ترەمپ لە كار لابدرێت، چونكە زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران كۆمارییەكان و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش زۆرینە دیموكراتەكانن.













باسنيوز
Top