تورکیا چوار چەکداری داعش دەنێرێتەوە بەریتانیا
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 13-12-2019، چوار چەکدارەکە نێردراونەتەوە بەریتانیا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پرۆسەی ناردنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش بەردەوام دەبێت.
پێشتر رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاندبوو، چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش دەنێرێتەوە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش ژمارەیەک چەکداری دەستگیرکراوی ناردەوە.
پرۆسەی ناردنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە تورکیا، لە رۆژی 11-11-2019 دەستی پێ کردووە.
دوای دروستبوونی داعش، هەزاران هاووڵاتیی توندڕەوی ئەوروپی بە تورکیاوە خۆیان گەیاندە ناوچە داگیرکراوەکان لە عێراق و سووریا لەلایەن داعشەوە و بوونە چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستیییە و ژمارەیەکیشیان لە تورکیا دەستگیر کران.
باسنيوز
