ژمارەیەک کۆگای فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا تەقێندرانەوە

 ژمارەیەک کۆگای فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا تەقێندرانەوە


ژمارەیەک کۆگای فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەلایەن سوپای نیشتمانیی لیبیاوە، تەقێندرانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14-12-2019، سوپای نیشتمانیی لیبیا، کە لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی وڵاتەکەی هەڵگەڕاوەتەوە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تورکیا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی بۆ سوپای سەر بە حکوومەت، لە شاری میسراتە، ناردووە.

سوپای نیشتمانیی لیبیا هەروەها رایگەیاندووە، کە درەنگانی شەوی رابردوو هەموو ئەو کۆگایانە تەقێندرانەوە و وێران کران، کە ئەو فڕۆکە جەنگییانەی تورکیای تێدا شاردرابووەوە.

سوپای نیشتمانیی لیبی لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی وڵاتەکەی هەڵگەڕاوەتەوە، کە بە کۆدەنگیی هەموو لایەنە لیبییەکان پێکهاتووە و لەلایەن سەرکردەکانی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین سەرۆکایەتی دەکرێ.

تورکیا، کە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین سەرۆکایەتیی دەکرێ، هاوپەیمانی سەرەکیی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیایە و وڵاتانی میسر، سعودیە و ئیماراتیش بەهۆی دژایەتیکردنی بیری ئیخوان موسلیمین، پشتگیریی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.









باسنيوز
Top