ناوی پارتە تازەكەی دادودئۆغلو ئاشكرا بوو

ناوی پارتە تازەكەی دادودئۆغلو ئاشكرا بوو
پێشتر لە چەندین میدیای توركیا بڵاو كرایەوە، كە پارتە تازەكەی ئەحمەد داودئۆغلو ناوی (پارتی ژیانەوە و عەدالەت) دەبێت، بەڵام هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت كرایەوە و پارتە تازەكەی داودئۆغلو ناوێكی تری دەبێت.

فاتیح ئاڵتایلی نووسەری دیاری توركیا و رۆژنامەی (خەبەر تورك)، لە وتارێكدا كە ١٢ی١٢ی٢٠١٩ بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای دەكات كە پارتە تازەكەی داودئۆغلو ناوی (پارتی ئایندە) دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ ١٢ی١٢ بە فەرمی داواكاری پێشكەشی وەزارەتی ناوەخۆی توركیا كردووە و هەر ئەمڕۆش رەزامەندی وەردەگرێت.

وەكوو ئەوەی لە چەند میدیایەكی توركیا باس دەكرێت، داودئۆغلو بۆ رازیكردنی دڵی كوردان، بەنیازە پارتە تازەكەی لە یەكێك لە شارەكانی باكوور رابگەیەنێت.

هەروەها داودئۆغلو بڕیاری داوە لە هەموو شارەكانی باكوور لق بكاتەوە و ئەندام دروست بكات، ئەمانەش هەموو بۆ راكێشانی دەنگی كوردە.













باسنيوز
Top