هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا دەستی پێکرد
هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا لە هەموو ناوچەکانی ئینگلتەڕا، وێڵز، سکۆتلاند و ئیرلەندای باکوور، دەستی پێ کرد.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12-2019 بەکاتی لەندەن (کاتژمێر 10 بەکاتی هەولێر)، دەستی پێ کردووە.
دەنگدەرانی بەریتانی لە 650 بازنەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان دەنگ دەدەن و پرۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی لەندەن (کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەکاتی هەولێر)، بەردەوام دەبێت.
لەو هەڵبژاردنەدا، کە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، دەنگدەرانی بەریتانی 650 ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن.
باسنيوز
