توركیا له ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ده‌كۆڵێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی: "رووسیا بێت یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه، توركیا به روویاندا كراوه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری F-35ـیان لێبكڕێت.
ده‌رباره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا به‌هۆی كڕینی سیستمی S-400ـی رووسی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی هه‌ڵه به ئاراسته‌ی توركیا هه‌ڵبگرێت، ئه‌نقه‌ره‌ش وه‌ڵامی واشنتن ده‌داته‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، ئه‌وكاته ئێمه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بنكه‌كانی ئینجه‌رلیك و كۆرجیك ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه هێزه‌كانی توركیای تێدایه هێز و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تێدانییه و واشنتن به‌رده‌وام پێشنیازه‌كانمان ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سزاش به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن، ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌كان ده‌بێت.
K24
