رووسیا داوای دەستپێكردنی گفتوگۆ نێوان كورد و رژێمی ئەسەدە دەكات
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسیان لە ئاوێتەکردنی کورد کردووە لە پڕۆسەی سیاسی سووریا.
وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، دەبێ پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق بکەن.
لاڤرۆڤ جەختیکردەوە، بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، دەبێ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەست پێبکەن و ئاماژەی بەوەشدا، بژاردەی سەربازی دۆخی سووریا چارەسەر ناکات و ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە دەستپێکردنی پڕۆسەی سیاسییە لە رێگەی لیژنەی دەستوور.
K24
