ئێران بەمنزیکانە پەردە لەسەر کۆمەڵێک ئامێری نوێی پیتاندنی ناوەکی لادەدات

ئێران بەمنزیکانە پەردە لەسەر کۆمەڵێک ئامێری نوێی پیتاندنی ناوەکی لادەدات
جێگیری سەرۆکی دەزگای ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، بەمنزیکانە وڵاتەکەی پەردە لەسەر ژمارەیەک ئامێری نوێی پیتاندنی ناوەکی یۆرانیۆم لادەدات.

ئێران بەمنزیکانە پەردە لەسەر کۆمەڵێک ئامێری نوێی پیتاندنی ناوەکی لادەدات


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، عەلی ئەسغەر زریان، جێگیری سەرۆکی دەزگای ئەتۆمی ئێران رایگەیاندوە، "ئێران بەمنزیکانە پەردە لەسەر کۆمەڵێک ئامێری نوێی پیتاندنی ناوەکی لادەدات، کە لەناوخۆی وڵاتەکە دروستکراون".

دەستمانکردوە بە گەشەپێدان بە کۆمەڵێک ئامێری پیتاندنی ناوەکی بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم


لەمانگی سێپتەمبەری رابردودا حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، دەستیانکردوە بە گەشەپێدان بە کۆمەڵێک ئامێری پیتاندنی ناوەکی بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوەش وەک بەشێک لە شکاندنی ئەو سنورانەی، کە لەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 وە بۆیان دیاریکراوە.

ساڵی رابردو ئەمریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران کشایەوە و دوبارە بە چەند قۆناغێک سەپاندنی سزاکانی بەسەر ئەو وڵاتەدا دەستپێکردەوە.

بەپێی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، کۆماری ئیسلامی ئێران رێگەپێدراوە تا ئاستێکی دیاریکراو لە یۆرانیۆم کە بڕەکەی لە 300 کیلۆگرام و ئاوی قورس کەبڕەکەی لە 130 تۆن زیاتر نەبێت بەرهەم بهێنێت


بەپێی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، کۆماری ئیسلامی ئێران رێگەپێدراوە تا ئاستێکی دیاریکراو لە یۆرانیۆم کە بڕەکەی لە 300 کیلۆگرام و ئاوی قورس کەبڕەکەی لە 130 تۆن زیاتر نەبێت بەرهەم بهێنێت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا کشایەوە تارانیش پابەندبونی بە رێککەوتنامەکە کەمکردەوە.

شەشی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ تاران بەکردار قۆناغی چوارەمی لەکەمکردنەوەی پابەندیەکانی بەو رێککەوتننامەیەوە دەستپێکرد.



خەندان
Top