كێشەیەكی نوێ لە نێوان پاكستان و چین سەرهەڵدات
ئەسەوشیەیتێدپرێس، لەمبارەوە نووسیویەتی لێستێكی دەست كەوتووە كە ناوی 629 ئافرەتی پاكستانی تێدایە كە لەلایەن بارزگانە چینییەكانەوە كڕدراون و زۆریان لێكراوە كە شوو بە پیاوە چینییەكان بكەن.
هاوکات ئەو ئاژانسە نووسیویەتی لەلایەن توڕێكی ڕێكخراوەوە بازرگانی بەو ئافرەتانە دەكرێت و پۆلیسی پاكستانیش لێكۆڵینەوەی دەست پێكردووە، وەزارەتی دەرەوەی پاكستانیش دەسەڵاتدارانی پەكینیشی لەو بارزگانییە ئاگادار كردووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتیش لەسەر ئەو جۆرە بارزگانییە هاتوونەتە سەر هێڵ و داوایان لەو ئافرەتانە كردووە لەبەردەم پۆلیسدا لێدوان بدەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ئافرەتانە پێشتر هەڕەشەیان لێكراوە، بۆیە ناوێرن بچنە بەردەم بچنە بەردەمی پۆلیس.
باسنيوز
