دەست بەسەر ژمارەیەک پارچەی مووشەکێکی پێشکەوتووی ئێرانیدا گیرا
دەست بەسەر ژمارەیەک پارچەی مووشەکێکی پێشکەوتووی ئێرانیدا گیرا، کە ئەو وڵاتە بۆ لایەنێکی نزیک لەخۆی دەنارد.
ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس) لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، کە پارچە مووشەلەکان لە باکووری دەریای عەرەب لەناو بەلەمێکدا لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
پارچەکان لە یەک دەدرێن و مووشەکێک دروست دەکەن، کە یەکێکە لە مووشەکە پێشکەوتووەکانی ئەو وڵاتە و سوپای ئێران بە نیاز بوو بۆ میلیشیای ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەنی بنێرێت.
حوسییەکان بزووتنەوەیەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین و ئێران بە ماددی، مەعنەوی و لۆجیستی، هاوکارییان دەکات.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.
|باسنیوز
