جۆ بایدن: ترەمپ هەڕەشە بۆ سەر ناسنامەی ئەمریكا دروست دەکات

جۆ بایدن: ترەمپ هەڕەشە بۆ سەر ناسنامەی ئەمریكا دروست دەکات
جۆن بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، پێی وایە بە دووبارەی دەرچوونەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە بۆ تاكی ئەمریكی دروست دەبێت.

جۆن بایدن، لە توێتێكی تازەیدا باس لە دەرچوونەوی ترەمب بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەكات و نووسیویەتی: دووبارە دەرچوونەوەی ترەمب بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا، هەڕەشە لەسەر ناسنامەی ئەمریكا دروست دەبێت.

هەر لە تویتەكەیدا جۆن بایدن، نووسیویەتی: "نابێ رێگە بەوە بدرێت كە ئەو سەرۆكە دەربچێت و تەنها بۆی هەیە یەكجار سەرۆك بێت".

هاوکات لە توێتێكی دیكەشدا جۆن بایدن باسی لەوەش كردووە: "ترەمپ تەنها بۆ ئیدارەكەی خۆی و بۆ چینی سەرمایەداران كاری دەكرد، چونكە ئیدارەكەی ئەو تەنها كاری بۆ ئەوە كردووە باج لەسەر كۆمپانیا زەبەلاحەكان كەم بكاتەوە"










باسنيوز
Top