ئیسرائیل؛ هەزاران خۆپیشاندەر داوای دستلەکارکیشانەوەی ناتانیاهۆ دەکەن

ئیسرائیل؛ هەزاران خۆپیشاندەر داوای دستلەکارکیشانەوەی ناتانیاهۆ دەکەن
سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ لە تەل ئەبیبی پایتەختی پێشوی ئیسرائیل، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەچو تیایدا داوای دەستلەکارکیشانەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان دەکرد.

خۆپیشاندەران، کە ژمارەیان لە 5هەزار کەس زیاتر دەبو، لە مەیدانی هابیما لە تەل ئەبیب گردبونەوە و بە دروشمی" ناتانیاهۆ دەستلەکار بکێشەوە، ئیسرائیل لە تۆ گرنگترە" داوای وازهێنانی بیبی-یان دەکرد لە پۆستەکەی.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن بزوتنەوەی حکومەتی کوالیتی رێکخرابو، هاوکات لەلایەن ژمارەیەک لە لایەنگر و پشتیوانی ناتانیاهۆە بەرهەڵستی کران، کە ئەو هەنگاوە بە کودەتا ناودەبەن.


رێکەوتی 21/11 داواکاری گشتی ئیسرائیل تۆمەتی گەندەڵی و تەزویر و شکاندنی متمانەی لەسێ کەیسی جیاوازدا روبەروی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردەوە.

لایخۆیەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیدانەی ئەو تۆمەتانەی کرد کە لەلایەن دادگای وڵاتەکەی کراوەتە سەری و وتی" هەوڵێکن بۆ ئەنجامدانی کودەتا بەسەر حکومەتەکەمدا".

ئەگەری ئەنجامدانی سێهەمین هەڵبژرادنی ئیسرائیل لەم لە ئارادایە، لەپاش ئەوەی بینی گانتز، سەرۆکی حزبی شین وسپی و شکستی هێنا لەپێکهێنانی حکومەتدا.

گانتز، داوای لەپارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئیسرائیل کرد یەکگبگرن و هاوپەیمانێتییەک بۆ پێکهێنانی حکومەت دروستبکەن و رێگری بکەن لەهەنگاوەکانی ناتانیاهۆی کە دەیەوێت جەنگێکی ناوخۆیی لەنێوانیاندا دروستبکات.






خەندان
Top