پرۆژەی تاناپ؛ فرۆشتنی گاز لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا دەستیپێکرد
پرۆژه‌ی دابینكردن و راكێشانی هێڵی بۆرییه‌كانی گازی سرووشتیی ئه‌نادۆڵ ترانس كه به "تاناپ" ناسراوه. له ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ توركیا و دواتر به‌ره‌و ئه‌وروپا راده‌كێشرێت.
پرۆژه‌ی تاناپ یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان توركیا و ئازه‌ربایجان بۆ فه‌راهه‌مكردنی گازی سرووشتیی بۆ توركیا و ئه‌وروپا.
تێچووی پرۆژه‌كه له 24-12-2011 له‌نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای تاناپ-ی توركی و سۆكار-ی ئازه‌ری له ئیسته‌نبووڵ به به‌های حه‌وت ملیار دۆلار واژۆكرا. له 26-6-2012 له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو وڵات به‌فه‌رمیی واژۆی بۆ كرا. له 10-9-2014 په‌رله‌مانی توركیا پهسندیكرد.
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان رێوڕه‌سمی پرۆژه‌ی گرێدانی هێڵی بۆرییه‌كانی گازی سرووشتیی ئازه‌ربایجان توركیا بۆ ئه‌وروپا لە ئەدرنە بەڕێوەچووبهئامادهبوونی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان رێوڕه‌سمی پرۆژه‌ی گرێدانی هێڵی بۆرییه‌كانی گازی سرووشتیی ئازه‌ربایجان توركیا بۆ ئه‌وروپا لە ئەدرنە بەڕێوەچوو
له 12-6-2018 پرۆژه‌كه له نێوان ئازه‌ربایجان - توركیا كۆتاییهات و گازی سرووشتیی ره‌وانه‌ی توركیا كرا. تاوەکو مانگی 10ی 2018 زیاتر له سێ ملیار و 180 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سرووشتیی ره‌وانه‌ی توركیا كراوه. له‌كۆی 16 ملیار مه‌تر سێجا توركیا شەش ملیار مه‌تر سێجای پێویسته و 10 ملیار مه‌تر سێجاكهش بۆ ئه‌وروپا ره‌وانه ده‌كرێت.
هێڵی بۆری گازی سرووشتیی له ئازه‌ربایجانه‌وه به‌ره‌و جۆرجیا و له‌وێشه‌وه له گوندی توركگۆز و سه‌ر به شارۆچكه‌ی فۆسۆف له شاری ئه‌رده‌خان ده‌گاته نێو خاكی توركیا و به 20 شار و 67 شارۆچكه و 600 گوندی توركیا و باكووری كوردستان تێده‌په‌ڕێت و له شاری ئه‌دیرنه‌وه كۆتایی پێدێت. له‌وێشه‌وه كۆمپانیای "تاپ" ئه‌ركی راكێشانی بۆرییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و تا مانگی 11ی ساڵی 2020 كۆتایی پێدێت و پێشوازی له 10 ملیار مه‌تر سێجا گازی سرووشتی ده‌كات.
هێڵی بۆرییه‌كه له شاری ئه‌رده‌خانه‌وه بۆ قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزینجان، بایبوڕت، گوموشهانه، گیره‌سوون، سێواس، یۆزگات، كڕشههیر، كڕككاله، ئه‌نقه‌ره، ئه‌سكیشه‌هیر، بیله‌جیك، كوتاهیا، بوڕسا، باڵكئهسیر، چاناككاڵه، ته‌كیرداغ و به ئه‌دیرنه كۆتایی دێت و ئینجا هێڵی ئه‌وروپا له یۆنانه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌م پرۆژه‌یه به‌هاوبه‌شی چوار كۆمپانیای توركی و به‌ریتانیی ئه‌نجام ده‌درێت. پشكی كۆمپانیاكان به‌مشێوه‌یه‌یه: كۆمپانیاكانی سۆكار و رێڕه‌وی گازی باشوور - سۆكار (ئازه‌ری) 51% و كۆمپانیای هێڵی بۆرییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بی پی تی (توركی) 30% و كۆمپانیای بریتیش پێترۆل BP (به‌ریتانی) 12% و كۆمپانیای سۆكار توركیا بۆ وزه بهپشكی 7% به‌شدارن.
