سایتێکی ئەمەریکی داوای لێبوردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سایتێکی ئەمەریکی داوای لێبوردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
دوای ئەوەی سایتێکی ئەمەریکی، ناوی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ی بە بابەتی کڕینی دوو ڤێلا لە ئەمەریکا لێکاندبوو. سایتەکە بە فەرمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و بابەتەکەشی لە سایتەکەدا سڕیەوە.

سایتی کەناڵی ( الحرة)ی ئەمەریکی کە لە لایەن کۆنگرێسەوە پشتیوانیی دەکرێت لە روونکردنەوەکەیدا نووسیویەتی ” ئێمە داوای لێبوردن لە بەرامبەر ئەو هەڵەیە دەکەین و راپۆرتەکەش لە سایتەکەمان لادەدەین“.
Top