ئەسەد هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان: رێزی خۆی ناگرێت
بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەی (باری ماچ)ی فەرەنسی، رایگەیاندووە، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵی سووکایەتیکردن بە ئەوروپا دەدات.
بەشار ئەسەد پێی وایە رەجەب تەییب ئەردۆغان بە هەڕەشەکردن بە ناردنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئەوروپا ”کارێکی بێ ئەخلاقی“ دەکات و ”رێزی خۆی ناگرێت“.
سەرۆکی رژێمی سووریا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئازادکردنی چەکدارێکی توندڕەو بۆ ئەوەی خەڵک بکوژێت، ”کارێکی بێ ئەخلاقییە“.
پێشتر سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش دەنێرێتەوە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش ژمارەیەک چەکداری دەستگیرکراوی ناردەوە.
باسنيوز
