داواکاری گشتیی سوید لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی وەزیرێکی عێراقی دەکات

داواکاری گشتیی سوید لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی وەزیرێکی عێراقی دەکات
داواکاری گشتیی شانشینی سوید لێکۆڵینەوە لە تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی وەزیرێکی عێراقی دەکات.

هەرچەندە داواکاری گشتیی سوید ناوی وەزیرەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام میدیا عەرەبییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە مەبەستی داواکاری گشتیی سوید نەجاح شەممەری، وەزیری بەرگریی عێراقە.

لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە و ئێستا لە قۆناغی سەرەتایی دان و دوو بابەت لەخۆ دەگرن؛

- یەکەم بریتییە لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لەلایەن سوپا و هێزە عێراقییەکان، کە نەجاح شەممەری وەزیری پەیوەندیدارە.

- لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی بەڵگەی ساختە بۆ وەگرتنی پارەی سۆشیال لە حکوومەتی سوید.

چەند رۆژێک پێش ئێستا میدیا سویدییەکان بڵاویان کردەوە، کە نەجاح شەممەری بە ناوێکی ساختە خۆی رادەستی سوید کردووە و مافی پەنابەری (ئیقامە)ی پێ دراوە و دواتر بووەتە خاوەن رەگەزنامەی سویدی و ئەوەش بە ”ئابڕووچوون“ ناوبرا.









باسنيوز
Top