حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: چاوەڕێ بن لەناوتان دەبەین
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، چوار دەوڵەت هێڵی سووریان بەزاندووە و لەناویان دەبەن.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە خۆپیشاندانێکی لاینگرانی رژێمەکەی، لە تاران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە شەڕێک نێودەوڵەتی دایە، ”ئەو توندوتیژییەی لە شەقامەکانمان دروست بوون، بەشێک بوو لەو شەڕە نێودەوڵەتییە“.
حوسێن سەلامی هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد و رایگەیاند، حکوومەت و سوپای وڵاتەکەی هیچ دەرفەتێک بە دوژمن نادەین و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.
فەرماندەی سوپای پاسداران پێی وایە وڵاتانی ئەمریکا، ئیسرائیل، سعودیە و بەریتانیا پشتگیریی خۆپیشاندەرانیان کردووە و بەوەش هێڵی سووری ئێرانیان بەزاندووە، ”چاوەڕێ بن لەناوتان دەبەین“.
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران دژی گرانکردنی نرخی سووتەمەنی لە شەوی هەینی 15-11-2019ـەوە لە شارەکانی تارانی پایتەخت، مەشهەد، ئابادان، شیراز، ئەهواز، بێهبەهان، سیرجان، خوڕەمشەهر و موحەممەرە دەستی پێ کرد.
باسنيوز
