پوتین بۆ هەناردەکردنی گاز سەردانی تورکیا دەکات
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرملین) رایدەگەیەنێت، سەرۆکی وڵاتەکە بۆهەناردەکردنی گازی سروشتی، سەردانی تورکیا دەکات.
دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا لە مانگی 1ـی 2020 سەردانی تورکیا دەکات.
ئامانجی سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتین بە گەڕخستنەوەی پرۆژەی هێڵی (گازی تورکی) دەبێ، کە بریتییە لە گواستنەوەی بۆرییەکی هەناردەکردنی گازی سروشتی لە باشووری رۆژئاوای رووسیاوە بە ناو دەریای رەش بۆ ناو خاکی تورکیا و سەر سنووری یۆنان.
گازە سروشتییەکە لە چەند عەمبارێکی گەورە لەسەر سنووری یۆنان کۆ دەکرێتەوە و لەوێشەوە هەناردەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپا دەکرێت.
باسنيوز
