لێبوردنی نێودەوڵەتی: بەلایەنی کەمەوە 143 خۆپێشاندەر لە ئێران کوژراون

لێبوردنی نێودەوڵەتی: بەلایەنی کەمەوە 143 خۆپێشاندەر لە ئێران کوژراون
رێکخراوێ لێبوردنی نێودەوڵەتی - ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ رایدەگەیێنێت، بەلایەنی کەمەوە 143 کەس لە خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون.

رێکخراوێ لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە، دوای ئەوەی خۆپێشاندان لە 15ی ئەم مانگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیانپێکرد و بەرپرسانی ئێران بڕیاریاندا رێکارە ئەمنییەکان تووندتر بکرێن، بەلایەنی کەمەوە 143 کەس کوژران.

رێکخراوەکە نووسیوویەتی، بەپێی راپۆرتە پشتڕاستکراوەکان کوژراوەکان مەدەنین و زۆربەیان بەهۆی گولـلەوە کوژراون.

بەگوێرەی رێکخراوەکە، ئاماری کوژراوەکان لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەمجۆرەیە:

ئەلبورز: نۆ کەس

تەورێز: یەک کەس

ئیسفەهان: حەوت کەس

فارس: 15 کەس

کرمان: یەک کەس

کرماشان: 34 کەس

ئەهواز: 40 کەس

سنە: 12 کەس

تاران: 20 کەس

ورمێ: چوار کەس
Top