وەزیرێکی حکوومەتی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردووە کۆبوونەوەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی مەحموود حوجەتی، وەزیری کشتوکاڵی ئێران کە بڕیار بوو سبەی سێشەممە بەریوە بچێت، هەڵوەشاوەتەوە.
سەرپێچی لە هاوردەی بەرهەم کشتوکاڵییەکان، نەبوونی هەڵوێستی گونجاو لەگەڵ بەڕێوەبەرە گەندەڵەکان و سەرپێچیکردن لە یاساکان لە هەناردە و هاوردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵییەکان لەو پرسانەن کە بوونەتە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری کشتوکاڵی ئێران.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی (ئافتابی یەزد) وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵی لێپرسینەوە لە وەزیری کشتوکاڵ، بەتەمایە پاش گرانبوونی بەهای بەنزین و خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێران، دەیەوێ بە بانگهێشت و لێپرسینەوەی وەزیرەکانی کابینەی ڕۆحانی، بیسەلمێنێت کە کاریگەریی هەیە.
هەمان ڕۆژنامە هاوکات باسی لە ئەگەری لێپرسینەوە لە دوو وەزیری نەوت و ناوخۆ کردووە و ئەو پرسیارەی هێناوەتە گۆڕی کە لێپرسینەوە لەم سێ وەزیرە نیشانەی (بێ میمانەیی) بە پەرلەمان لە پرسی گرانبوونی بەنزیندا نەبووە.
باسنيوز
