سوپای کۆریای باکوور بۆ دڵخۆشیی کیم جۆنگ ئون چەند مووشەکێک دەتەقێنێت

سوپای کۆریای باکوور بۆ دڵخۆشیی کیم جۆنگ ئون چەند مووشەکێک دەتەقێنێت
سوپای کۆریای باکوور بۆ دڵخۆشکردنی سەرۆکی وڵاتەکەی، چەند مووشەکێک دەتەقێنێت و کۆریای باشووریشی هۆشداری دەدات.

میدیای فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاندووە، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی وڵات چووەتە بەرەکانی پێشەوەی سوپای وڵاتەکەی لە دوورگەی چانگرین لە بەرامبەر سوپای کۆریای باشوور.

کیم جۆنگ ئون فەرمی کردووەتە سوپای وڵاتەکەی هەردەم لە ئامادەباشیدا بێ و داواشی کردووە چەند مووشەکێک بتەقێنن و سوپاش بۆ ”دڵخۆشکردن“ی سەرۆک، ژمارەیەک مووشەکی تەقاندووە.

دوای تەقاندنی مووشەکەکان، سوپای کۆریای باشوور ئاگادارکردنەوەیەکی توندی داوەتە سوپای کۆریای باکوور.

لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.

بەهۆی دابەشبوونی هەردوو بەشی کۆریا بەسەر بلۆکی رۆژهەڵاتی (رووسیای کۆمۆنیستی) و رۆژئاوا (ئەوروپا و ئەمریکای سەرمایەداری)، شەڕێکی گەورە لە ساڵی 1950-1953 لەنێوان هەردوو بەشی کۆریا دروست بوو و لە ئەنجامدا بوونە دوو وڵاتی سەربەخۆ و تا ئێستاش شەڕ بە فەرمی رانەگیراوە.













باسنيوز
Top