ئێران ھەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات

ئێران ھەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات
جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لەھەمبەر پشتیوانیكردن لە خۆپێشاندانەكانی وڵاتەكەی ھەڕەشە لە ئەمەریكا و وڵاتانی ناوچە دەكات و رایدەگەیەنێت، بۆ دەستوەردان لەكاروباری وڵاتەكەی تووند دەبێت.

ئیسحاق جەھانگیری، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئابووری وڵاتەكەی رایگەیاند "ئەمەریكا ھەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە دەیەوێت كۆماری ئیسلامی ئێران بە چۆكدا بھێنێت، بەڵام سەركەوتوو نەبووە".

بەگوتەی جەھانگیری، ھەڕەشە و گوشارە ئابوورییەكان بۆ ملكەچكردنی ئێران كاریگەر نەبووەو ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر بۆیان دەربكەوێت كە وڵاتانی دەرەكی لەپشت خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی ئێران بوونە، ئەوا ناوچە رۆژی خۆش بەخۆیەوە نابینێت.

جێگری سەرۆك كۆماری ئێران راشیگەیاند، وەڵامی ئێران بۆ دەستێوەردان لەكاروباری وڵاتەكەی تووند دەبێ.




K24
Top