سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی: جەنگێکی ترسناکتر لە جەنگی جیهانیی یەکەم بەڕێوەیە

سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی: جەنگێکی ترسناکتر لە جەنگی جیهانیی یەکەم بەڕێوەیە
سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی پێی وایە جەنگێکی مەترسیدار و ترسناکتر لە جەنگی جیهانیی یەکەم بەڕێوەیە.

هێنری کیسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا (1973-1977) لە کۆڕبەندێکی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، دەبێ بە گرنگییەوە لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی چین و ئەمریکا بڕوانرێت و لەڕووی سیاسییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدرێت.

هێنری کیسنجەر پێی وایە ئێستا شەڕێکی سارد لەنێوان وڵاتەکەی و چین سەری هەڵداوە و بەپێویستی زانیوە بەرپرسانی هەردوو وڵات بە گفتوگۆ چارەسەری بکەن.

ئەو سیاسەتمەدارە هۆشداری داوە لە گۆڕانی ئەو جەنگە ساردە بۆ جەنگێکی گەورە و رایگەیاندووە، لە ئەگەری هەڵگیرسانی ئەو جەنگە، ئەوا جیهان رووبەڕووی کارەساتێکی گەورەتر لە ئاسەوارەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم دەبێتەوە، چونکە هەردوو وڵات چەکی بەهێزیان هەیە.

جەنگی جیهانیی یەکەم لە 28ـی 7ـی 1914 دروست بوو و تا 11ـی مانگی 11ـی 1918 بەردەوام بوو، کە تێیدا زیاتر لە 38 ملیۆن و 880 هەزار سەرباز کوژران، برینداربوون و شوێنبزر بوون.

لایەنە شەڕکەرەکان:

- هاوپەیمانان

لە چەند وڵاتێک و ئیمپراتۆرییەتێک پێکهاتبوو. فەرەنسا، بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، هیندستان، نیوزیلەندا، باشووری ئەفریقیا، رووسیا، ئیتاڵیا، ئەمریکا، یابان، سڕبیا، بەلجیکا، یۆنان، پورتوگال و چەند وڵاتێکی دیکە.

- بەرەی دووەم

ئەڵمانیا، شانشینی باڤاریا، پروسیا، نەمسا، بولگاریا و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (تورکیای ئێستا).













باسنيوز
Top