فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە لیبیا ون دەبێت
لە بەیاننامەکەدا، کە فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکی لە ئەفریقیا (ئەفریکۆم) ئەمڕۆ شەممە 23-11-2019 دەری کردووە، هاتووە، فڕۆکەکە بێفڕۆکەوانە و رۆژی پێنجشەممە ون بووە.
ئەفریکۆم هەروەها رایگەیاندووە، فڕۆکەکە بە هەماهەنگیی ”بەرپرسانی پەیوەندیدار“ی حکوومەتی لیبیا چاودێریی بارودۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتە و چالاکییەکانی گرووپە توندڕەوەکانی دەکرد.
باسنيوز
