ترەمپ : مایک پێنسی لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و پۆمپیۆش وەکو ئەندامی کۆنگرێس کاندید دەکەم

ترەمپ : مایک پێنسی  لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و پۆمپیۆش وەکو ئەندامی کۆنگرێس کاندید دەکەم
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئایندەی جێگرەکەی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە خولی دوەمی سەرۆکایەتییەکەیدا رایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020دا سەربکەوێتەوە، مایک پێنسی جێگری لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و پۆمپیۆش وەکو ئەندامی کۆنگرێس کاندید دەکات.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا یەکێکە لە هاوڕێ و پشتیوانەکانم و کاری زۆر تایبەتی کردوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، باسی لە ئایندەی مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا کردو وتی، "ئەو یەکێکە لە هاوڕێ و پشتیوانەکانم و کاری زۆر تایبەتی کردوە، و نیکی هایلی، نوێنەری پێشوی ئەمریکاش لە نەتەوەیەکگرتوەکان کەسایەتییەکی گەورەیە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئەوە دەکات کە خۆشی دەوێت


سەبارەت بە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش، ترمپ باسی لەوەکردوە، پۆمپیۆ "ئەوە دەکات کە خۆشی دەوێت"، بەڵام ئەگەر دەربکەوێت مەترسی هەیە کۆمارییەکان کورسی ویلایەتی کانساس لەدەستبدەن، ئەوان پۆمپیۆ لە هەڵبژاردنی نیوەی کۆنگرێس لە ساڵی ئایندەدا کاندید دەکەن و کورسی ئەو ویلایەتە دەبەنەوە.

پۆمپیۆ بەرنامەی هەیە دەست لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکێشێتەوە و خۆی بۆ هەڵبژاردنی کۆنگرێس لە ویلایەتی کانسان کاندید بکات


پێشوتریش بەشێک لە میدیا ئەمردکیەکان بڵاویانکردبوەوە، پۆمپیۆ بەرنامەی هەیە دەست لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکێشێتەوە و خۆی بۆ هەڵبژاردنی کۆنگرێس لە ویلایەتی کانسان کاندید بکات.



خەندان
Top