جۆنسن: ئەگەری ئەوەی روسیا رۆڵی لە هەڵبژاردنەکانی بریتانیا هەبوبێت قسەی بێبنەمایە
بەڵگەمان هەیە لەسەر دەستتێوەردانی وڵاتانی دەرەوە، لە هەڵبژاردنەکانی 12ی دیسەمبەری ئەمساڵ و راپرسی و هەڵبژاردنەکانی دیکەی بریتانیا
مانگی رابردو دەزگای هەواڵگری بریتانیا بڵاویکردەوە، بەڵگەیان هەیە لەسەر دەستتێوەردانی وڵاتانی دەرەوە، لە هەڵبژاردنەکانی 12ی دیسەمبەری ئەمساڵ و راپرسی و هەڵبژاردنەکانی دیکەی بریتانیا، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگانە تا دوای هەڵبژاردنەکان دوادەخەن، بەهۆی ئەوەی یاسای وڵاتەکە رێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیەندراوانە نادات، کە کاریگەری لەسەر پارتە سیاسیەکانی وڵات دەبێت.
بۆریس جۆنسن رەتیکردەوە روسیا دەستی وەردابێت لەپرسی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و هەڵبژاردنەکانی 12ی دیسەمبەر
بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی بریتانیا رەتیکردەوە، روسیا دەستی وەردابێت لەپرسی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و هەڵبژاردنەکانی 12ی دیسەمبەری ئەمساڵدا و "بەقسەی پوچ و بێبنەما ناویبرد".
هیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستتێوەردانی دەرەوە و ئەنجامدانی ساختەکاری لە هیچ راپرسی و هەڵبژاردنێکی بریتانیادا بونی نیە
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستتێوەردانی دەرەوە و ئەنجامدانی ساختەکاری لە هیچ راپرسی و هەڵبژاردنێکی بریتانیادا بونی نیە، کاریگەری روسیا لەسەر ئەو هەڵبژاردنانە هەموی قسەی پوچە، لەو داستانانە دەچێت کە لەسەر سێگۆشەی بەرمۆدە دەیگێڕنەوە".
16ی ئەم مانگەش، چارلی فالکۆنر، ئەندامی ئەنجومەنی شاهانە و پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنی بریتانیا لەمیانەی وتارێکدا رایگەیاندبو، پارتی پارێزگاران ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی وڵاتەکەیان دەکەن، بەهۆی ئەوەی دەیانەوێت لەڕێگەی پۆستەوە پارتی برێکزیت رازی بکەن بۆ کشانەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا.
خەندان
