توركیا بە دوای جێگرەوەی ئێف35 دا دەگەڕێت
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری توركیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەوان پێشتر هەوڵی کڕینی سیستمی بەرگری پاتریۆتیان داوە، بەڵام بەهۆی سەرنەکەوتنی هەوڵەکانیان ناچاربوون سیستمی بەرگری ئێس 400 بکڕن.
گوتیشی ئەگەر ئەمەریکا فڕۆکەی ئێف 35 بە تورکیا نەفرۆشێت، ئەوا ئەنقەرە ناچارە بەدوای جێگرەوەی ئەو فڕۆکەیە بگەڕێت.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، کە پێویستە تورکیا کۆتایی بە سیستمی بەرگری ئێس 400 بهێنێت.
K24
