بێنی گانتز شكستهێنانی لە پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل راگەیاند

بێنی گانتز شكستهێنانی لە پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل راگەیاند
دوای شکستهێنانی بنیامین ناتەنیاهوو لە پێکهێنانی حکومەت، بێنی گانتز، سەرکردەی پارتی رکابەریش شکستهێنانی خۆی لە پێکهێنانی حکومەت بە سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە چەند کاژێرێک بەر لەکۆتاییهاتنی وادەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل، بێنی گانتز، سەرکردەی پارتی شین و سپی ئیسرائیل بە ریوڤین ریڤلین، سەرۆکی وڵاتی راگەیاند، پارتەکان ناگەنە رێککەوتن و ناتوانن حکومەتی داهاتوو پێکبهێنن.

ئەڤیگدۆر لیبەرمان، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل کە هەڵوەشانەوەی حکومەت بە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دەستیپێکرد، دەڵێت ئەو لەگەڵ هیچ کامیان دا نییە، نە پشتگیری لە پارتی ناتەنیاهوو دەکات و نە لە پارتەکەی بێنی گانتز.

لەماوەی ساڵێکدا ئەمە دوووەمجارە هەڵبژاردن دەکرێت و ئەوانەی بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێردرێن کە هەریەک لە بنیامین ناتەنیاهوو و بێنی گانتزن شكستدەهێنن و شکستهێنانیان بە سەرۆکی وڵات رادەگەیێنن.
Top