سەروکی ناتۆ: ناتۆ هێزێکی زیندووە و توانای وەڵامدانەوەشی هەیە
ئەم لێدوانەی ماكرۆن لێكدانەوەی جۆراجۆری جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا و لەلایەن هەندێك سەرۆكی جیهانییشەوە وەڵام درایەوە.
لە کاردانەوە بەو لێدوانەی ماكرۆن، هەفتەی داهاتوو (ینس ستولتنبرگ) ئەمینداری ناتۆ سەردانی پاریس دەكات و بڕیار وایە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئەنجام بدات.
(ستولتنبرگ) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە كە هۆكاری سەردانەكەم تەنها لە سەر لێدوانێكی ماكرۆنە كە گوتوویەتی ناتۆ لە مرۆڤێكی پەككەوتووی سەر جێگا دەچێـت.
هاوکات ستولتنبرگ دەشلێت ئەو پەیامەی كە من لەو سەفەرەمدا دەمەوێ بیگەیەنەنم ئەوەیە ناتۆ هێزێكە خۆی دەگونجێت و زیندووە و توانای وەڵامدانەوەشی هەیە.
باسنيوز
